گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فێرکاری

چۆن پاسۆردى ئەو Wi-Fiـیانە دەدۆزیتەوە کە پێشتر بەكارت هێناون

2021.04.13 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن پاسۆردى ئەو Wi-Fiـیانە دەدۆزیتەوە کە پێشتر بەكارت هێناون

ناس کورد-

بەدڵنياييەوە دواى چەند مانگێك لە بەكارهێنانى مۆبايلەكەت پەيوەنديت بە چەندين تۆڕى وايەرلێسەوە Wi-Fiەوە كردووە، لە ماڵەوە ياخود كافتريا و شوێنە گشتيەكانى تر، بەڵام ئايا چۆن دەتوانين پاسۆردى ئەو Wi-Fiـيانە ببينيت كە پێشتر پێيانەوە پەيوەست بوويت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە ڕێگەيە دەتوانيت ئەو كارە بكەيت، بەڵام پێويستە وەشانى Android بريتى بێت لە 10

سەرەتا Setting بكەرەوە و دواتر بچۆرە بەشى Network & Internet و دواتريش بەشى Wi-Fi هەڵبژێرە، دواى ئەوەش بچۆرە بەشى Saved Networks و لەوێدا ليستى ئەو Wi-Fiـيانە دەبينيت كە پێشتر پێيانەوە پەيوەست بوويت و يەكيان هەڵبژێرە.

1111111111111.jpg

لە هەنگاوى داهاتوودا، Share هەڵبژێرە و دواتر داواى وشەى نهێنى تايبەتى ياخود شوێنپەنجە ياخود دەموچاوت لێدەكات، دواتر كۆدى QR دەينيت كە بريتييە لە SSID و وشەى نهێنى تۆڕەكە، دەتوانيت كۆدى QRەكە بە مۆبايلێكى تر سكان بكەيت، ياخود دەتوانيت پاسۆردەكە بخوێنيتەوە كە لە تێكستێكى ئاساييدا لەژێر هێماى وەڵامدانەوەى خێرا نوسراوە و تەنانەت دەتوانيت كۆپى بكەيت.

111111111.jpg

ئەوانەى Android 9 بەكاردەهێنن تەنها يەك ڕێگەيان هەيە، ئەويش بەكارهێنانى ئەپليكەيشنەكانى Root ە، چونكە لەو فێرژنەدا داتاكانى تايبەت بە تۆڕەكان پارێزراون.