گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەولێر؛ دوو کەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

2021.04.13 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ دوو کەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەشاری هەولێر دوو کەسیان بە بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 13ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " لە شەقامی (کۆرنیش)، دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مازدە)دا گرت، کە شوفێرەکەی بە ناوی (ھ.م.ع) لەگەڵ سەرنشینێک بە ناوی (ا.م.ح) بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ) لابوو لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران."