گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین پۆستی فەیسبوکی!

سابین بە لەچکەکەى خۆی خنکاند و باوکی توشی شۆک کرد

2021.04.13 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
سابین بە لەچکەکەى خۆی خنکاند و باوکی توشی شۆک کرد

ناس کورد-

بیستنی هەواڵی خۆکوشتنی سابینی تەمەن 23 ساڵ لە ڕانیە نەک هەر باوکی و خانەوادەکەى توشی شۆک کرد، بەڵکو هاوڕێکانیشی خستەحاڵەتێکی سەیرەوە، چونکە ئەو پێش 20 کاتژمێر پێش خۆخنکاندنی وێنەی پڕۆفایلەکەى لە فەیسبوک گۆڕیبوو!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمرۆ دەوروبەری کاتژمێر 3:30 خولەک، کچە خوێندکارێک بەناوی سابین خالید (تەمەن 23 ساڵ) کە خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی پزیشکی بوو، بە لەچکەکەی خۆی لە ماڵەکەیاندا خۆی هەڵواسی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی دەرکەوت سابین هەرزوو گیانی لە دەست داوە.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، "تەرمی سابین ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، سابین لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان بووە و دوای وەرگیرانی لە بەشی پزیشکی زانکۆی سلێمانی تا قۆناغی سێ نمرەکانی بەرز بوون، بەڵام دواتر نمرەکانی وەک پێشوتر نەبوون، هەر بۆیە توشی خەمۆکی بووە، بەشێک لە خزم و کەسوکاری سابین ئەو بابەتە بۆ هۆکاری خۆخنکاندنی دەگەڕێننەوە.

 

ناس کورد پەیوەندی بە باوکی سابینەوە کرد، بەڵام کەسێکی تر وەڵامی پەیوەندییەکەى دایەوە و ڕایگەیاند کە باوکی ناوبراو توشی شۆک بووە و ناتوانێت قسە بکات.

me_ga.php?id=3249

ئەو کەسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، "ئێمە لە سلێمانین و چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دەکەین و هێشتا نازانین کە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە چییە."

 

وتیشی، "ئێمە هەموو شتێکمان بۆ سابین دابینکردبوو، زۆر خۆشەویست بوو لامان."

 

سابین 20 کاتژمێر پێش خۆخنکاندنی وێنەی پڕۆفایلەکەى لە فەیسبوک گۆڕیوە کە وێنەیەکە لە سەیرانگا گرتوویەتی و چووەتە دەرەوە بۆ گەشت.

me_ga.php?id=3252

هاوکات هاوژین عامر کە هاوڕێی سابینە لە فەیسبوک بۆی نوسیوە، "کچێک لە سەرەتایی تەمەندا، خوێندکاری بەشی پزیشکی، لە بنەماڵەیەکی گەورە و بەناوبانگ، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بۆ؟ کەس نەڵێت کێشەی دەرونی و هۆکاری کۆمەڵایەتییە، ئەو کچە بیست سەعات لەمەو پێش وێنەی تازەی خۆی داناوە لەسەفرە بووە، چ زوو کێشەی دەرونی بۆ پەیا بوو، من و ئەو کچە لە یەک پۆل بووین، کچێکی تابڵێی نمونە بوو لە ژیری و زیرەکی."

 

me_ga.php?id=3250