ناس کورد-
د. کامەران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی لە بڵاوکراوەیەکدا باشترین و خراپترین جۆرەکانی خواردنی بۆ پارشێو دیاریکردووە و نوسیویەتی، پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو ئەمانەن:
۱ ـــ یه‌کیک له‌م خۆراکانه: یه‌ک قاپ ماست یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر یان نیسکێنه یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ک قاپ ماست و نۆکاو یان یه‌ک قاپ ماست و لۆبیای کوڵاو ۰
۲ ــ نانی تیری یان هه‌ورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره ) + دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون ۰
۳ ـــ میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک ( شووتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه، ڕێواس و شلیک ) ۰
٤ ـــ یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو ۰
ئەو پزیشکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌بێت، هەروەها پێویسته تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه ۰"
ئاماژەی بەوەشکردووە، خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو ئەمانەن:
۱ ـــ برنج و شله ۰
۲ ـــ خواردنی سوورکراوه ۰
۳ ـــ شیرینی و چه‌وری ۰
٤ ـــ ڤاست ڤوود ۰
٥ ـــ شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان.
٦ ـــ خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێرکراو ۰