گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێدەچێت وەرگرتنی ڤاکسین بۆ چەند چینێک بکرێت بە ناچاری

2021.04.13 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
پێدەچێت وەرگرتنی ڤاکسین بۆ چەند چینێک بکرێت بە ناچاری

ناس كورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ئەگەرى هەيە وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بۆ چەند چينێك بكرێت بە ناچارى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبە فەلاح، ئەندامى تيمى ڕاگەياندنى پزيشكى لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق (13ى نيسانى 2021) لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، بەهۆى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى پەتاى كۆرۆنا لە ماوەى ڕابردودا، وەرگرتنى ڤاكسينى تايبەت بەو پەتايە بووە بە پێويستى، ئەوەش لەگەڵ جێبەجێكردنى ڕێكارەكانى خۆپارێزى.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، وەزارەتى تەندروستى جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێويستە ئەو چينانەى دەيانگرێتەوە ڤاكسينەكە وەربگرن، بەتايبەتى ئەو چينانەى كە ڕاستەوخۆ تێكەڵاوبوونيان لەگەڵ هاوڵاتيان هەيە و مەترسى لەسەر كەسانى تر دروست دەكەن.



ئەندامەكەى تيمى ڕاگەياندنى پزيشكى هێماى بۆ ئەوەشكردووە، وەرگرتنى ڤاكسين ناچارى نييە و بە بژاردەى كەسەكان خۆيانە، بەڵام ئەگەر مەترسى لەسەر كەسانى تر دروست كرد ئەوا ئازادييەكەى كۆتايى دێت و پێويستە ڤاكسين وەرگرێت تا مەترسى لەسەر كەسانى تر دروست نەكات و پەتاكە بڵاونەكاتەوە.



لەماوەى ڕابردوودا چەندين جۆر ڤاكسينى كۆرۆنا گەيشتونەتە عێراق و سەرەتاش بەسەر كارمەندانى تەندروستى و ئەندامانى هێزە ئەمنيەكان و كەسە بەتەمەنەكان و مامۆستايانى قۆناغى 12ی ئامادەیی دابەش دەكرێت، وەزارەتى تەندروستى عێراقيش چەندين جار داواى لەو چينانە كردوە خۆيان بۆ وەرگرتنى ناونوس بكەن.