ناس کورد-
دادگای تەمیزی فیدراڵی پاڵپشتی لە بڕیاری دەستەی تێهەڵچوونەوە كرد كە ڕێگە دەدات بە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایل لە عێراق لەلایەن دەستەی گەیاندنی عێراقەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری خولی ئێستا و وەزیری پێشووی كاروباری كۆمەڵایەتی كە سكاڵاكەی دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل پێشكەشكردووە لە ڕاگەیەنراوێكی كورتدا (13 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" دیویەتی دەڵێت، ڕێز لە بریارەكەی دادگا دەگرین بەڵام هیچ كارناكاتە سەر بۆچوونەكانمان و بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوە چونكە دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق زەرەرمەندی نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایلن لە عێراق.
پێشتر سودانی و ژمارەیەك لایەنی گوشار هەوڵیاندا لەرێگەی دادگا و پەرلەمانەوە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایل (ئاسیا، زەین، كۆڕەك) ڕاگرن و لەرێگەی بریارێكی پەرلەمانیشەوە دەسەڵاتی جێبەجێكردنیان خستە ژێر بەرپرسیارێتی دروستكردنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی پەیوەندی بۆ ڕكابەریكردنیان.