گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتایی کۆرۆنا

ئەو پرۆفيسۆرەى پێشبينى شەپۆلى دووەمى كۆرۆناى كرد كۆتاییەکەشی ئاشکرا کرد

2021.04.13 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پرۆفيسۆرەى پێشبينى شەپۆلى دووەمى كۆرۆناى كرد كۆتاییەکەشی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەو پرۆفيسۆرە بەريتانيەى پێشبينى هاتنى شەپۆلى دووەمى پەتاى كۆرۆناى كرد دەڵێت، نەوەى ترى ڤايرۆسەكە دەردەكەون کە ئەوەش سروشتى ڤايرۆسەكە و پێشى وايە لە هاوينى 2022 پەتاكە كۆتايى دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فيليپ ئامويل، پرۆفيسۆرى بەريتانى بە ڕۆژنامەى "Le Point"ى فەڕەنسى وتووە، پێى وايە لە هاوينى ئەمساڵدا بەرگرى بەكۆمەڵ دژى پەتاى كۆرۆنا دروست دەبێت و لە هاوينى 2022دا پەتاكە كۆتايى دێت.

 

سەبارەت بە پێداويستيەكانى ڕوودانى ئەوە وتويەتى، بۆ ئەوەش پێويستە ژمارەى گيانلەدەستدان بە تەواوەتى كەم ببێتەوە و بڕێكى زۆر ڤاكسين دەستەبەر ببێت كە ڕۆژانە لەنێوان 400 هەزار بۆ 500 هەزار ڤاكسين بەكاربهێنرێت.

 

ئەو پرۆفيسۆرە هۆشداريش دەدات لەوەى هێشتا چەند چالاكيەكى سەخت ماوە ئەويش لە كۆتايى مانگى ئايار و سەرەتاى مانگى حوزەيران، پێشى وايە كە نەوەى ترى كۆرۆنا دەردەكەون.

 

فيليپ ئامويل يەكێك بوو لەو كەسانەى لە سەرەتاى دەركەوتنى پەتاى كۆرۆنادا هۆشدارى لە شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسەكەدا، بەڵام تائێستا بڕواى بەوە هەيە كە بەرگرى بەكۆمەڵ دروست دەبێت و پەتاكە كۆتايى دێت.