گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ناوەندێکی عێراقی: فەیسبوک ئاسانکاری بۆ گروپە چەکدارەکان دەکات

2021.04.13 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەندێکی عێراقی: فەیسبوک ئاسانکاری بۆ گروپە چەکدارەکان دەکات

ناس کورد-
ناوەندیی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فەیسبوک چاوپۆشی لەو هەژمار و لاپەڕانە دەکات کە لە عێراق هەواڵی ناڕاست و چەواشکاریی بڵاودەکەونەوە و تەنها مەبەست لێی یاریکردنە بەڕای گشتی، هۆشداریشی دا لە مەترسی ئەو فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ڕەوشی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندە عێراقییەکە کە ناسراوە بە "DMC" (13ي نیسانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "لە ماوەی ڕابردوودا چاودێریی چەندین هەژمار و لاپەرەی گشتیان کردووە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە عێراق کە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ساختە و چەواشەکار تۆمەتبارن".


ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو هەژمارانە چەندین جارلە فەیسبوک هەواڵی درۆ و ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە کە دواترکاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر ڕای گشتی عێراق، لایەنە فەرمییەکانیش دواتر ڕاستییەکانیان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرادووە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینییە کۆمپانیا فەیسبوک تائێستا هیچ ڕێکارێکی بەرانبەر ئەو هەژمار و لاپەڕانە نەگرتووەتەبەر ئەگەر تەنانەت ئاگادارکردنەوەیەکیش بێت وەک ئەوەی کە لەوڵاتانی دیکەدا دەیکات".


ناوەندە عێراقییەکە هۆشداری داوە لە مەترسی ئەو لاپەرانە لەسەر ڕەوشی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و داوایکردووە لایەنەکان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرۆسە گرنگەدا بکەن و دەنگدەری عێراقی بپارێزن لە زانیاریی ناڕاست وچەواشەکار".

 

ناوەندەکە ئاماژەی بە راپۆرتێکی ڕۆژنامەی "گاردیان" بەریتانی کردووە کە تێیدا ئەوە ئاشکراکراوە کە کۆمپانیای فەیسبوک ڕێگریی دەکات لە تەشەنەسەندنی ئەو جۆرە هەژمار و لاپەڕانە لەسەر تۆڕەکەی لە هەندێ وڵات وەک ئەمەریکا، کۆریای باشور، تایوان، پۆڵەندا ووڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام بەشێوەیەکی لاواز مامەڵەی لەگەڵ هەمان دۆسییەدا کردووە لە عێراق، ئەفغانستان، مەکسیک و چەندین وڵاتی دیکە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتینی".


راپۆرتەکەی گاردیان باسی لەوەشکردووە، "لە دەمی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2019 لە عێراق، کۆمپانیای فەیبسبوک ئاگاداربووە کە زیاتر لە هەزارو 700 هەژماری ساختە کاردەکەن بۆ کەسایەتییەکی سیاسی لە عێراق، بەڵام هیچ ڕێکارێکی نەگرتووەتەبەر وئەو هەژمارانەی بلۆک نەکردووە".