گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسەواری گولـلە هەیە

ڕانیە؛ دوو کچ گیانیان لەدەستدا.. پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.13 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕانیە؛ دوو کچ گیانیان لەدەستدا.. پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە قەزای ڕانیە دوو کچ گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان دەوترێت، خۆی کوشتووە و ئەوی دیکەیان تائیستا هۆکاری مردنەکەی نادیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (سێشەممە 13ی نیسانی 2021)  بە "ناس کورد"ی وت، " ئەمڕۆ سێشەممە لە دووڕووداوی جیاوزدا و لە دوو کاتی جیادا دوو کچ گیانیان لە دەستداوە." 

 

وتیشی، "ڕووداوی یەکەمیان  لە ناحیەی حاجیاوی سەر بە قەزای ڕانیە بووە کە کەچێکی تەمەن ١٦ ساڵان بووە و بە وتەی کەسوکاری بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە." 

 

ڕووداوی دووەمیش کەمێک بەر لە ئێستابوو کە  تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ سالان گەیەندراوەتە نەخۆسخانەی فریا کەوتنی ڕانیە  کا تائێستا هۆکاری مردنەکەی دیار نییە."

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، " دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکان کراوەتەوە و لێکۆلینەوە بەردەوامە."