گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەکەی عامری داوای لێپێچینەوە لە پەرلەمانتارێکی سوننە دەکات 

2021.04.13 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەی عامری داوای لێپێچینەوە لە پەرلەمانتارێکی سوننە دەکات 

ناس کورد-

 

هاوپەیمانێتی فەتح-ی سەر بەهادی عامری داوایکرد، زافر عانی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەهۆی وتارێکییەوە لەپەرلەمانی عەرەبی کەتێیدا هێرشی کردبووە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی و بە "تیرۆریست" ناویانی بردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوپەیمانێتی فەتح ( 13ی نیسانی 2021)  لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، داوایکردووە زافر عانی، پەرلەمانتاری یەکێتی هێزەسونییەکان لەپەرلەمانی عێر اق کەهاوکات جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانە، بەتووندی لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت ورێکاری یاسایی بەرانبەری بگیرێتە بەر.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەلامانەوە سەیر نییە کەسێکی وەک زافر عانی هێرش بکاتە سەر پاڵەوانانی حەشدی شەعبی و لەئاستی بەرخودانیان دژبە ڕێکخراوی تیرۆستی داعش کەمبکاتەوە، چونکە ئەو کەسە هەر بوقی بەعسییەکان بووە".

 

 هاوپەیمانێتی فەتح جەختیکردووەتەوە "حەشدی شەعبی بە فتوای مەرجەعییەتی ئاینیی شیعەکان هاتووەتە کایەوە بۆ پارێزگاریی لەعێراقییەکان بە بێ جیاوازی کە لەپێناو ئەو ئەرکەدا بەخوێن بەرهەڵستی تیرۆرستانییان کردووە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئێمە لە توڕەیی عانی تێدەگەین، هۆکارەکەی  ئەوەیە  کە پاڵەوانانی حەشدی شەعبی توانیویانەی خەونی ئەو و تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی (جورف ئەلسەخەر) لە گۆڕبنیین  شکست بە پلانەکەیان بهێنن کەبریتی بوو لەکردنی ئەو ناوچە بەپێگە و دەروازەی داعش بۆ بڵاوبوونەوە و پەلاماردانی ناوچەکانی دیکە عێراق تا بگەنە سنوری پارێزگای کەربەلای پیرۆز ".

 

 ڕاگەیەندراوەکەی هاوپەیمانێتی فەتح لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زافر عانی لە وتارێکدا لە بەردەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عەرەبی لەشاری قاهیرە حەشدی شەعبی بە میلیشیا ناوبردبوو وتاوانی کوشتن، ڕفاندن و ڕاگواستنی سونەکانی عێراقی خستە پاڵیان و ئاماژەی بەوەکردبوو زیاترلە 100 هەزار خانەوادەی سوننە ڕێگریان لێدەکرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە ناوچەی جورف ئەلسەخەر.