گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاگادارییەک لە هاتووچۆى سلێمانییەوە لەبارەى پشکنینى ئۆتۆمبیل 

2021.04.13 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە هاتووچۆى سلێمانییەوە لەبارەى پشکنینى ئۆتۆمبیل 

ناس کورد-

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە پشکنینیان بۆ ئوتومبیلەکانیان کردبوو لە گومرگی سلێمانی لەماوەی مانگێکدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی (13ی نیسانی 2021) لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە کە هەفتەی رابردوو پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردبوو لە گومرگی سلێمانی لە ئێستادا ئەنجامی پشکنینەکان گەڕاوەتەوە.

 

ئەوەشی وتووە، خاوەنی ئەو ئوتومبێلانە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بەشی تۆماری یەکەمجار بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە ماوەی یەک مانگدا واتە لە بەرواری 13ی 4ی 2021 تاوەکو 12ی 5ی 2021 دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە سزای دواکەوتن.