گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانی؛ شەربەتفڕۆشێک داخرا ’مێوژ و میوەى لەسەتڵی خۆڵ هەڵگرتبوو’

2021.04.13 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ شەربەتفڕۆشێک داخرا ’مێوژ و میوەى لەسەتڵی خۆڵ هەڵگرتبوو’

ناس کورد-

بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوە بەنرخی فرێش و بەکارهێنانی سەتڵی خۆڵ بۆ عەمبارکردنی میوەو مێوژ، قائیمقامیەتی سلێمانی شەربەت فرۆشی لەنیاى داخست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقایەتی سلێمانی (13ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوەی کیمیایی بەنرخی فرێش، لەلایەن لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دوکانی شەربەتی لەنیا لە شەقامی مەولەوی دادەخرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، شەربەت فرۆشی لەنیا، پابەند نەبوە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی بەجۆرێک لە کۆگای دروستکردنی شەربەت، سەتڵی خۆڵی بۆ عەمبارکردنی میوە و مێوژ بەکارهێناوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە.

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، سەرپێچییەکی دیکەی شەربەتفرۆشی لەنیا، لە دروستکردنی شەربەتەکانیدا تام و رەنگ و بۆنی خراپبوی بەکارهێناوە و بەنرخی فرێش بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیکردوەتەوەو بۆ ئەوەش بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شەربەتفرۆشی لەنیا دەداخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.