گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوهۆیەوە وازى لە وتارى هەینى هێنا

ڤیدیۆ؛ توڕەبوونى موقتەدا سەدر لەکاتى وتارى هەینیدا

2019.06.07 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی هەندێک هۆکارەوە چیتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ خەڵکیدا بەشداری نوێژی هەینی ناکات و کەسێکی نزیکیش لە سەدر ئەو هۆکارانە ئاشکرادەکات، بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییش قسەکانی ئەو کەسە دەسەلمێنن. . ساڵح محەمەد عێراقی، کە کەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدرە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: "موقتەدا سەدر بڕیاریداوە چیتر ئامادەی نوێژی هەینی نەبێت، بەهۆی ئامادەبوونی خەڵک لە نوێژەکەدا لەپێناو سەدڕ نەک لەپێناو نوێژ، هەروەها زۆری گرتنی وێنەی سێڵفی لەکاتی وتارەکە و پشتگوێخستنی وتارخوێنەکە و تەماشاکردنی سەدر و وێنەگرتنی بێ رەزامەندی خۆی، هۆکارى دیکەى بڕیارەکەى موقتەدا سەدرن، کە بەوهۆیانەوە بڕیاریداوە چیتر ئامادەی نوێژی هەینی نەبێت". . ساڵح محەممەد عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە، لە مزگەوتی کووفە لە کاتی ئامادەبوونی سەدر لەناو خەڵکدا یان دوای رۆیشتنی، هەندێک کەس شوێنەکە پیرۆزدەکەن و مینبەرەکە ماچدەکەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی وێنەیەکی ناشارستانی و نادروست. . ئەمە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەدر بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا لەکاتی خوێندنەوەی وتارێکدا، هاوڵاتییان وادەزانن سەدر دۆعا دەکات و هەمووان لەدوایەوە هاوار دەکەن "ئامین" سەدریش بە توڕەییەوە دەڵێت: "ئەوە وتارە، نەک دۆعا". . .