ناس کورد-
مستەفا کازمى رایگەیاند، سەرکەوتوو بوون لە بەرزکردنەوەى یەدەگى دۆلار لە بانکى ناوەندى، دواى ئەو چاکسازییانەى ئەنجامیانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، کازمى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا رایگەیاندووە، ئەوان هاتوون بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان نەک بۆ ئامانجێکى سیاسی.
وتیشى "فەرمانمان بە وەزارەتى بازرگانى کردووە کارى بەردەوام بکەن بۆ زیادکردنى ماددەکانى بەشە خۆراک".
کازمى جەختیکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە زیادکردنى یەدەگى دۆلار لە بانکى ناوەندى دواى ئەو رێوشوێنە چاکسازییانەى ئەنجامیانداوە.
دەشڵێت بەرزبوونەوەى نرخەکان لە بازاڕ زۆربەیان پەیوەندیدارن بە چاوچنۆکى بەشێک لە بازرگانەکان و کاردەکەن بۆ رێگرى لە یاریکردن بە نرخ.