گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بانکی ناوەندیی عێراق پێشنیارێک بۆ بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات 

2021.04.13 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندیی عێراق پێشنیارێک بۆ بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی پێشنیارى کردبوو کە بەهای دینار بەبەرانبەر بەدۆلار بە 1600 دینار بۆ هەر دۆلارێک جێگیر بکرێت، بەڵام ئەوان ئەو پێشنیارەیان ڕەتکردووەتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان شمەری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق (13ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند "دەبێت حکومەت کاری جدی بکات بۆ باشترکردنی بابەتەکانی فۆرمی بەشە خۆراک کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت بەشێک لە قورسی سەرشانی هاوڵاتیانی چینی کەمدەرامەت کەمبکاتەوە لەئاکامی زیانەکانی هەموارکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕیی نێوان دینار و دۆلار".

 

هەروەها وتی "یەکێک لە داواکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لەکاتی دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار، چاکسازیکردنە لە خزمەتگوزارییە داراییە گشتییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە بنبڕکردنی گەندەڵی، فۆرمی خۆراک باشتر بکرێت و کەمکردنەوەی  ئاستی هاوردەکردن و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "زۆربەی بابەتەکانی ناو فۆرمی بەشە خۆراک بەرهەمی نیشتمانییە وەک برنج و شەکر و ئارد و ڕۆن و دۆشاوی تەماتە، حکومەت دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی کە لەئەنجامی جیاوازی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار دەستی کەوتووە بەکاربهێنێت بۆ پاڵپشتی زیاتر لە پیشەسازی ناوخۆ و کشتوکاڵ بەتایبەتی دوای بەدەستهێنانی سودێکی پێشبڕکێ زیاتر بەرێژەی لە 23٪ بەرانبەر بە بەرهەمی هاوردەکراو، کە ئەوەش وادەکات لەداهاتوودا بەرهەمە هاوردەکراوەکان بە ئەستەم بتوانن ڕکابەریی بەرهەمی ناوخۆیی بکەن" . 

 

شمەری ئەوەشی وتووە "بانکی نێودەوڵەتی  پێشنیاری بۆ بانکی ناوەندیی عێراق کردبوو بۆ ئەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرانبەر بە دینار بکات بە1600 دینار بۆ هەر دۆلارێک، چونکە ئەوە نرخی ڕاستەقینەیە کە بازاڕی ناوخۆ دەتوانێت جێگیری بکات بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ، بەڵام ئەوان ئەو پێشنیارەیان ڕەتکردووەتەوە پێیان وتوون کە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک ئامانجی ئابوری خۆی دەپێکێت ئەوەش بەڕەچاوکردنی دۆخی ئابوریی چینی هەژارو کەمدەرامەت" .