گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى تیمى قوباد تاڵەبانى لەبارەى دابەشکردنى زەوییەکانى گەرمیان 

2021.04.13 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى تیمى قوباد تاڵەبانى لەبارەى دابەشکردنى زەوییەکانى گەرمیان 

ناس کورد-

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی (13ی نیسانی 2021) لەمیانی لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی بۆ (رووداو) ڕایگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسیی گەرمیان لەلایەن قوباد تاڵەبانی لە 21-02-2018 دراوە، ئەوکاتە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بە وەکالەت سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو. دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی رێکارەکانی خۆی بڕیبوو. ئەوکات بە فەرمانێک واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە کرد و دواتر رێکارەکان چوونە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

ئاماژەى بەوەش کرد "بڕیاری دابەشکردنی زەوییەکانی گەرمیان قۆناخ و رێکارە یاساییەکانیان بڕیوە، بۆیە جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و گوتی، هیچ هێز و لایەن و کەسێك ناتوانێت ئەم بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە و ماف و شایستەکانی کەسوکاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی زەوت بکات. بۆیە بە دڵنیاییەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".