گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى زێڕ بە پێچەوانەى دۆلارەوە هەنگاو دەنێت

2021.04.13 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى زێڕ بە پێچەوانەى دۆلارەوە هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمى کوردستان رووى لە دابەزین کرد، بە پێچەوانەى دۆلارەوە کە بەرەو سەرەوە هەڵکشاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەسەر ئاستى بازاڕەکانى جیهان، ئەمڕۆ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لەمامەڵە خێراکاندا بۆ 1725.15 دۆلار دابەزى، بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە یەکێکیان فشارى بەرزبوونەوەى دۆلارە.

 

بەپێی بەدواداچوونى مەیدانى پەیامنێرى ناس کورد بۆ نرخى زێڕ، نرخى زێڕى عەیارە 18 لە 330 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دابەزیوە، عەیارە 21 لە 375 هەزار دینارەوە بۆ 360 هەزار دینار دابەزیوە.

 

چەند زەڕەنگەرێک بۆ "ناس کورد" باسیان لەوەکرد، کە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار کاریگەرى لەسەر نرخى زێڕ دروستکردووە. هەروەها بەگشتى لەمساڵدا هەر کیلۆیەک زێر پێنج هەزار دۆلار دابەزیوە.