گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڕەشە دەکات

ڕوسیا لەماوەى دوو مانگى داهاتوودا سیستمى ئێس-400 دەدات بە تورکیا

2019.06.07 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا لەماوەى دوو مانگى داهاتوودا سیستمى ئێس-400 دەدات بە تورکیا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕوسیا ڕایگەیاندووە لە ماوەى دوو مانگى داهاتوودا، سیستمى دژە موشەکى ئێس-400 دەدەن بە تورکیا، پنتاگۆنیش ڕایگەیاندووە، لەبەرامبەر سوربوونى تورکیا لەسەر کڕینى ئەو سیستمەى ڕوسیا، ڕێککەوتنى فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف-35 و ڕاهێنانى فڕۆکەوانە تورکییەکان هەڵدەوەشێننەوە. . سێرگى چێمیزۆف، سەرۆکى گروپى "ڕوستیکى" ڕوسى ئاشکراى کردووە، ڕوسیا لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوودا هەڵدەستێت بە پێدانى سیستمى بەرگرى موشەکى ئێس-400 بە تورکیا ئاماژەى بەوەشکردووە: "ڕوسیا بەتەواوى زانیارییەکانى سیستمەکەى بە پسپۆرە تورکەکان ڕاگەیاندووە و ئەو پرسە کۆتاییهاتووە". . پرسى کڕینى ئەو سیستمە دژە موشەکییەى ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیاى ئاڵۆز کردووە، وێڕاى هەڕەشە بەردەوامەکانى ئەمریکا لە ئەگەرى کڕینى ئێس-400 بەڵام تورکیا سورە لەسەر کڕینى و پاشگەزنەبووەتەوە. .   پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، تا ئەو کاتەى پرسى کڕێنى ئێس-400 یەکلا دەبێتەوە فڕۆکەوانى زیاترى تورکى وەرناگرن بۆ ئەوەى ڕاهێنانیان پێبکەن بۆ بەکارهێنانى فڕۆکەى ئێف-35، لە نوێترین کاردانەوەشدا، ئەمڕۆ میدیا جیهانییەکان باسیانلەوەکردووە، پنتناگۆن ڕایگەیاندووە، بە فەرمى ڕێککەوتنى ئێف-35 لەگەڵ تورکیا هەڵدەوەشێننەوە و چیتر ڕاهێنانى بە فڕۆکەوانە تورکەکان ناکەن. . .