گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەهەرێمەوە رونکردنەوە دەدرێت لەبارەى دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لەرەمەزاندا

2021.04.13 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەرێمەوە رونکردنەوە دەدرێت لەبارەى دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لەرەمەزاندا

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى خۆراکى سلێمانى رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبەغداوە پێنەگەیشتووە بۆ دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لەرەمەزاندا، لەکاتێکدا وەزارەتى بازرگانى عێراق دەڵێت ئامادەکارییەکان لەو بارەیەوە کۆتایی هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوکەت محەمەد ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تا ئێستا بەفەرمى هیچ شتێکیان پێنەگەیشتووە لە وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە بۆ دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لەمانگى رەمەزاندا، وەک بەرپرسانى وەزارەتەکە باسى دەکەن.

 

وتیشى هەرکات ماددەى خۆراکى پێویست لەبەغداوە  بگات، ئەوان دەستدەکەن بە دابەشکردنى و ئامادەن شەو و رۆژ دەوام بکەن بۆ دابەشکردنى بەسەر هاوڵاتییاندا.

 

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دوو بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا کۆتایی هاتووە کە چوار ماددەی خۆراکی لەخۆدەگرێت.  

 

لە ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکەدا (12ی نیسانی 2021) هاتووە، کە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ڕەمەزان کە چوار ماددەی بنەرەتی لەخۆ دەگرێت جگە لە ئاردی سفر.  

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "خشتەی دابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکە لە ناوەندەکانی بازاڕکردن لە بەغدا و پارێزگاکان تەواوکراوە و تیمەکانی سەرپەرشتیاریان بەدواداچوون بۆ ڕێکوپێکی پرۆسەکە دەکەن لە سەرجەم پارێزگاکاندا".  

 

لای خۆشییەوە کۆمپانیای گشتی بازرگانیی خۆراک کە بەرپرسە لە دابەشکردنی شەکر و زەیت و ڕۆنی خۆراک ڕایگەیاند "پرۆسەکانی دابەشکردنی بابەتەکان بەڕێژەی لە 100% لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات تەواوبووە".

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بریکارەکانی خۆراکی ئاگادارکردووەتەوە، کە دابەشکردنی بەشە خۆراکى هاوڵاتیان کەلەچوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا دابەشدەکرێت دوانەخەن، داواشی لە هاوڵاتیان کرد لەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە.  

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی بازرگانی جەختیلەوەکردووەتەوە "هاتنی بابەتی ڕۆنی خۆراک و شەکر، بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ دابەشکردنی ژەمی دووەم بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمی بەشە خۆراکیان هەیە کە ئەوەش لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەبێت".