گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا ناوکى خورما فڕێمەدەن..سودە سەرسوڕهێنەرەکەى ئاشکراکرا

2021.04.13 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
لەمەودوا ناوکى خورما فڕێمەدەن..سودە سەرسوڕهێنەرەکەى ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

لەکۆنەوە ناوکى خورما بەکاردەهێنرێت وەک یەکێک لە رێگاکانى چارەسەرى هەندێ نەخۆشى، ئەوەش بەهۆى بوونى بڕێکى زۆر لە ترشى ئەمینى و ئەکسالیک، کە بە سودن بۆ گەدە، سەربارى بوونى سودێکى زۆر بۆ دابەزاندنى کێش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زۆرێک ئاگادارى سودەکانى ناوکى خورما نین و فڕێی دەدەن، لەکاتێکدا سودى کەمتر نییە لە خودى خورماکە و سودى گەورەى هەیە بۆ تەندروستى مرۆڤ، ئەوەش بەپێی پێگەى "سکاى نیوز".

 

ئیمان مستەفا شارەزاى بوارى خۆراک دەڵێت، خواردنى گیراوەى ناوکى خورما دەبێتە هۆى دابەزینى کێش، چارەسەرى شەکرە، لەبەرئەوەى رێژەى شەکر لە خوێندا رێکدەخات.

 

شێوازى بەکارهێنانى ناوکى خورما بریتییە لە وشککردنەوەى بڕێکى، پاشان بەجێهێشتنى بۆماوەى کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر تا رەنگەکەى بگۆڕێت، دواتر بهاڕدرێت و لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکى دیکەى وەکو زەنجەفیل و بیبەرى رەش تێکەڵبکرێت و بەکاربهێنرێت کە سودى دەبێت بۆ کەمکردنەوەى سوتانەوەى گەدە.

 

لاى خۆیەوە، شارەزایەکى بوارى جوانکارى باسى لەوەکردووە، ناوکى خورما سودى زۆرى هەیە بەتایبەتى بۆ قژ و پێست، ئەوەش بە تێکەڵکردنى هاڕاوەکەى لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و هەفتانە دووجار بەکاربهێنرێت.