گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەزیر و پەرلەمانتارى تێدایە’’

زیاتر لە 50 کەسایەتى سیاسی دیار لەهەڵبژاردنى پێشوەختە ’’دووردەخرێنەوە’’

2021.04.13 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 50 کەسایەتى سیاسی دیار لەهەڵبژاردنى پێشوەختە ’’دووردەخرێنەوە’’

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى عێراقى ئاشکرایکرد، زیاتر لە 50 کەسایەتى سیاسی لەژێر هەڕەشەى دورخستنەوە و بێبەشکردندان لەخۆکاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، بەهۆى دۆسیەى گەندەڵى و دارایی و ئیداریی و تاوانکارییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت ئەو بڕیارە پەرلەمانتارانى ئێستا و پێشوو پارێزگارەکان، وەزیرانى ئێستا و پێشوو، بریکارەکان، سەرۆکى ژمارەیەک دەستە سەربەخۆکان بگرێتەوە.

 

رەحیم عەبودى ئەندامى دەستەى گشتى رەوتى حیکمە دەڵێت، زیاتر لە 50 کەسایەتى سیاسی بێبەشدەکرێن لە هەڵبژاردن، کە کەسانێکى دیارن لە گۆڕەپانى سیاسی و چەندین پۆستیان بەدەستەوە بووە.

 

وتیشى بەشێک لەو کەسانە پەرلەمانتارانى ئێستا و پێشوو، وەزیرەکانى پێشوو، دوو وەزیرى ئێستا، بەڕێوەبەرى دەستە سەربەخۆکانى تێدایە، زۆربەى ئەوانەى بێبەشدەکرێن پەرلەمانتارانى ئێستا و پێشووە.

 

بەوتەى عەبودى، بڕیارى بێبەشکردنى ئەو کەسانە، دواى تاوانبارکردنیان دەبێت بە گەندەڵى و بەهەدەردان، تاوانى جۆراجۆر، سەرەڕاى ئەوەى بەشێکیان رێوشوێنەکانى لێپرسینەوە و دادپەروەرى دەیان گرێتەوە.

 

پێشتر محەمەد عزى جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، ژمارەى داواکانى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتاران گەیشتووەتە نزیکەى شەشت داوا و سەرۆکایەتى پەرلەمان رەوانەى راوێژکارە یاساییەکانى کردووە.