گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى تەندروستى لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسین داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

2021.04.13 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسین داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق داوایەکى بۆ خۆکوتان بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئاراستەى هاووڵاتیان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (13ى نیسانى 2021) داواى لە هاووڵاتیان کرد کە پەلە بکەن لە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ ئەوەى بەر بە مەترسییەکانى پەتاکە بگیرێت.

 

تەمیمى داواشى لە هاووڵاتیان کرد کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا پەیڕەو بکەن.

 

هاوکات وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد لە مانگى ڕەمەزاندا خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانى بەربانگى بەکۆمەڵ و بەپێویستیزانى کە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنمایى و ڕێکارەکان بۆ بەرگرتن لە پەتاکە.

 

ئاماژەشى بەوە کرد کە بەهۆى پەتاکەوە توشبوویەکى زۆر لەنەخۆشخانەکان خەوێنراوون.