ناس کورد-
کۆمپانیاى گشتى پیشەسازى ئۆتۆمبێل لەعێراق پلانى ساڵانەى خۆى داڕشت بۆ بەرهەمهێنانى 400 بارهەڵگر و چوار هەزار ئۆتۆمبێل.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حافز عەبود بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاکە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، کۆمپانیاکەیان جۆرەکانى سایپاى عێراقى، بێجۆ و کیا بەرهەمدەهێنێت، هەروەها پڕۆژەیەکیشیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانى فۆرد کە بازدانێک دەبێت لە بوارى پیشەسازى ئۆتۆمبێلدا.
لەلایەکى دیکەوە، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق فەرمانیکرد بە بەگەڕخستنەوەى کارگەى عەنتەر کە لە 2003 ەوە لەکارکەوتووە.
وتیشى دواى بەگەڕخستنەوەى کارگەکە، مەکینەى جۆرى زیتور بەرهەمدەهێنن و لە بازاڕدا ساغى دەکەنەوە.