گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە ئاردی سفر

ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لە ڕەمەزاندا کۆتایی هات

2021.04.13 - 00:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنى دوو بەشە خۆراک لە ڕەمەزاندا کۆتایی هات

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دوو بەشە خوارک لە چوارچێوەی فۆرمی خوارک بەسەر هاوڵاتیاندا کۆتایی هاتووە کە چوار ماددەی خۆراکیی لەخۆدەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکەدا (12ی نیسانی 2021) هاتووە کە ئامادەکاری تەواوی کراوە بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ڕەمەزان کە چوار ماددەی خوارکی بنەرەتی لەخۆ دەگرێت جگە لە ئاردی سفر.


ئاماژەبەوەشکراوە، "خشتەی دابەشکردنی ئەو بەشە خوراکە لە ناوەندەکانی بازاڕکردن لە بەغدا و پارێزگاکان تەواوکراوە و تیمەکانی سەرپەرشتیاریان بەدواداچوون بۆ ڕێکوپێکی پرۆسەکە دەکەن لە سەرجەم پارێزگاکاندا".


لای خۆشییەوە کۆمپانیای گشتی بازرگانیی خۆراک کە بەرپرسە لە دابەشکردنی شەکر و زەیت وڕۆنی خۆراک ڕایگەیاند، "پرۆسەکانی دابەشکردنی بابەتەکانی بەڕێژەی لە 100% لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات تەواوبووە، هاوکات کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی گشتی و کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دانەوێڵە، تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی برنج و ئارد و ئاردی سفریان ڕاگەیاند".


وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بریکارەکانی خۆراکی ئاگادارکردووەتەوە، کە دابەشکردنی بەشە خۆراکى هاوڵاتیان کەلەچوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا دابەشدەکرێت دوانەخەن، داواشی لە هاوڵاتیان کرد لەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە.


هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی بازرگانی جەختیلەوەکردووەتەوە "هاتنی بابەتی ڕۆنی خۆراک و شەکر، بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ دابەشکردنی ژەمی دووەم بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە کە فۆرمی بەشە خۆراکیان هەیە کە ئەوەش لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەبێت".