گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

پیاوێک بە ڕۆژی ڕوناک ژنەکەی کوشت و هیچ کەسێکیش دەستی نەگرت

2021.04.12 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک بە ڕۆژی ڕوناک ژنەکەی کوشت و هیچ کەسێکیش دەستی نەگرت

ناس کورد-

کوشتنی ژنێک لەسەردەستی هاوسەرەکەی بە ڕۆژی ڕووناک و لە شوێنێکی گشتی لەشاری نیودلهی پایتەختی هیندستان، توڕەیی خەڵک و کاردانەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدوای خۆێدا دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئیندیا تایمز"ی هیندی (12ی نیسانی 2021)،  ژنێکی هیندی بە شێوەیەکی دڕندانە لەسەر دەستی هاوسەرەکەی بە ڕۆژی ڕووناک لە ناو بازارێکی میللی شاری نیودلهیدا بەچەقۆ کوژراوە، بەجۆرێک کەس بەهانای ژنەکەوە نەڕۆیشتووە، ئەوەش کاردانەوەی توندی جەماوەری وڕێکخراویی لێکەوتەوە.  

 

ژنەکە تەمەنی 26 ساڵە و کامێراکانی چاودێریش لەشوێنی ڕوداوەکە بەتەواوی تاوانەکەی تۆمارکردووە.

 

دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، پۆلیس هاوسەرە بکوژەکەی دەستگیرکردووە کە له نوسینگەیەکی تایبەت بە هاوسەرگیری کاردەکات.

 

ڕووداوەکە تووڕەییەکی جەماوەری و ڕێکخراویی لێکەوتەوە، چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەو تاوانەیان شەرمەزارکرد و بەتوندی هێرشیانکرد سەرئەو خەڵکەی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا لەوێ بوون و نەچوون بەهانای  قوربانییەکەوە.

 

بەشێک لەو کەسانەی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بوون لە کاتی لێکوڵێنەوەکاندا بە پۆلیسان وتووە کەئەوان هەوڵیان داوە رێگریی لە پیاوەکە بکەن، بەڵام ئەو هەڕەشەی لەهەر کەسێک کردوە کە لێی نزیک ببێتەوە.

 

ڕۆژنامە هیندییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک بۆچوون هەیە لەبارەی هۆکاری تاوانەکەوە، گوایە پیاوەکە هاوسەرەکەی بۆیە کوشتوە، چونکە ژنەکە  سوربووە لەسەرئەوەی لەکارەکەی خۆی بمێنێتەوە و دەستبەرداری نەبێت کە پێشتر مێردەکەى  بۆچەند جارێک داوای لێکردووە وازلەکارەکەی بهێنێت و تەنها کابانی ماڵەوە بێت ، بۆچوونێکی دیکەش هۆکاری تاوانەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ "ناپاکی هاوسەرێتی".