گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە پزیشکانەوە

ئەوانەی خۆیان کوتاوە بە ڤاکسینی کۆرۆنا ’’مەترسییان لەسەرە’’

2021.04.12 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوانەی خۆیان کوتاوە بە ڤاکسینی کۆرۆنا ’’مەترسییان لەسەرە’’

ناس کورد-

دەستەی بنبکڕدنی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکا هوشداریدا لە سەردانیکردن و مانەوە لە خواردنگەکان و شوێنە داخراوەکاندا و ڕایگەیاند، هۆشدارییەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لەخۆیان داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی (12ی نیسانی 2021) پسپۆران و زانایانی نەخۆشییە گوازراوەکان لە دەستەی بنبڕکردنی ئەمەریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە، سەردانیکردن و مانەوە لە خواردنگەکان و شوێنە داخراوەکان مەترسیدارن لە سەردەمی کۆرۆنادا تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کەخۆیان بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا کوتاوە.

 

ئادا ستیوارت، پزیشکی خێزان لە ڕێکخراوی تەندروستیی کۆلۆمبیا وکارۆلینای باشور و سەرۆکی ئەکادیمیای پزیشکانی خێزانی ئەمەریکی لەوبارەیەوە دەڵێت، "خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییە داخراوەکاندا پێدەچێت ببێت بەمەترسی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، چونکە بەگشتی شوێنێکی جەنجاڵن و ئەوانەی لەوێن دەمامکەکانیان لادەبن".

 

دەشڵێت، "خەڵک دەبێت زۆر وریا بن کاتێک لەو جۆرە شوێنانەدا دەبن، چونکە  پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی دووری کۆمەڵایەتی زۆرکەم دەبێتەوە و قسەکردنیش پێدەچێت ئاسایی بێت، بۆیە هەلی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەڕێگەی ئەو تنۆک و دڵۆپانەی کە لەدەم دێتە دەرەوە زۆرن".

 

ئەو پزیشکە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵۆپەی هەناسە لەڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، بۆیە پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا بێت، کە توانای هەیە بەمەودای زیاتر لەدوو مەتر بڕبکات کە ئەوەش زۆرجار پاڵپشتە بە سیستمی هەواگۆرکێی شوێنەکە.

 

ستیوارت جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو هۆشیارییە تەنها بۆ ئەو کەسانە نییە کە خۆیان نەکوتاوە، بەڵکو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە خۆیان کوتاوە، چونکە پێدەچێت ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەریان نەبێت، بەڵام لەهەمان کاتدا دەچێتە لەشییەوە و بەخۆی نازانێت و دەیگوازێتەوە بۆ کەسانی دیکە.

 

باسیلەوەشکردووە، "ئەگەر بەنیازیت خواردن بخۆیت، سەرەتا دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە ئایا خواردنگەکە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا جێبەجێدەکات، وەک مەودای دووری، خواردن لە دەرەوە، و پۆشینی دەمامک لایەن هەموو کەسێکەوە و بەکارهێنانی لیستی داواکردنی خواردنەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی" .

 

ستیوارت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەکاتی سەردانی خواردنگەکان پێشنیازی کردووە کە دەبێت کاتی مانەوە لە خواردنەگەکاندا سنووردار بێت، پێش وەخت خواردنەکەت داواکردبێت و نابێت داوای قاپی موقبیلات و زەڵاتە بکەیت، چونکە مەترسی تووشبوون زیاتر دەبێت کە لەو شوێنەدا زیاتر بمێنیتەوە، هەروەها دەبێت  لەکاتی کۆکە و پژمین دەستەکان بەشێوەیەکی باش بشۆیت.

 

بەگوێرەی دواین داتا جیهانییەکان، لە ئێستادا زیاتر 135 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کۆی گشتی ئەو کەسانەشی کەبە ڤایرۆسەکە مردوون گەیشتووەتە زیاتر لەسێ ملیۆن و 700 هەزارکەس.