گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشە بودجەی هەرێم

’’گومانێک’’ لە فراکسیۆنى پارتییەوە لەبارەى پشکى هەرێم

2021.04.12 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’گومانێک’’ لە فراکسیۆنى پارتییەوە لەبارەى پشکى هەرێم

ناس کورد-

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، گومان هەیە لەوەى بەغدا بەشە بودجەى هەرێم رەوانە دەکات یاخود نا، لەکاتێکدا هەرێم ئامادەیی نیشانداوە کە بەتەواوى پابەند بێت بە یاساى بودجەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشه‌وا هه‌ورامانی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى سەرۆکى حکومەت وتى، "له‌ وته‌كانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت لە پەرلەمان ئه‌وه‌ ڕوون بووه‌وه‌ كه‌ هیچ شتێك له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه‌ و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێكردووه‌".

 

وتیشی، "ئه‌مڕۆ دووباره‌ نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كراوه‌ و تێیدا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندراوه‌".

 

هەورامانى باسى لەوەشکرد، شاندی حكومه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشكرایكرد كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵ به‌خاڵی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتو حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بوو به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌وا هه‌موو راستییه‌كان بۆ رای گشتی روون ده‌بنه‌وه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ گومانه‌كان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون یان نه‌بوونی عێراق به‌ پشكی هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی "گومان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئاخۆ حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت یان نا، چونكه‌ پیشتریش چه‌ندین رێككه‌وتن كراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پێشێلكراون".

 

پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق نیازێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پشكی هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌.