ناس کورد-
فازڵ میرانى ڕایگەیاند، مامۆستایان لە قەیرانەکاندا نەیانهێشتووە دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێن، بۆیە تا ئەوان خاوه‌ن مامۆستایان و موچه‌خۆران بن هه‌ر سه‌رفراز ده‌بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو وتانەى فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى ئەمڕۆ دووشەممە (12ی نیسانی 2021) لە کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئەوەش بەپێی میدیاى فەرمى پارتى.
لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی ڕایگەیاند، دوای شه‌ڕی داعش حكومه‌تی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستا و رهوشەکە به‌ره‌و خراپی رۆیشت و رووبه‌رووی چه‌نده‌ها قه‌یران بوونه‌وه.
وتیشى، "به‌ڵام مامۆستایان نه‌یانهێشت ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێت و پرۆسه‌ی خۆێندن به‌رده‌وام بوو و ئه‌مه جێگه‌ی شانازیی و سه‌رفرازییه بۆ مامۆستایان و رووی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپهرهوهری ئه‌م توێژه گرنگه‌ی پیشاندا".
"تا ئێمه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی وه‌ك مامۆستایان و هه‌موو موچه‌خۆران و خانه‌نشینه‌كانی كوردستان بین هه‌ر سه‌رفراز ده‌بین"، میرانى وایوت