ناس کورد-
پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان نارد و "سوپاسگوزاريى خۆى بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه دهردهبڕيت كه له كاتى سه‌ردانيدا لێى كرا و ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ئايين و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ی نیسانی 2021) نێچيرڤان بارزانى له شوێنى مانه‌وه‌ى له به‌غدا پێشوازى له ميتيا لێسكۆڤار، باڵيۆزى ڤاتيكان له عێراق كرد.
دەشڵێت، "باڵيۆزى ڤاتيكان خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسگوزاريى خۆى بۆ به‌رنامه و ڕێكوپێكيى ئاماده‌كارى و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕى. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه ده‌بێ هه‌مووان له عێراق سوود له سه‌ردانه‌كه و پهيامهكانى وه‌ربگرن كه په‌يامى ئاشتى و ڕێز و لێبورده‌يى بوون."
هه‌ردوولا جه‌ختيان "له گرنگیی پته‌وكردنى گيان و كولتوورى تهبايى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن كرده‌وه و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه كولتوورێكى دێرينى گه‌لى كوردستانه و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانهيهكى ئارام بۆ هه‌موو ئایین و پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه."
دەقی نامەکە:
جه‌نابى سه‌رۆك به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى ـ ى هێژا
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق
سڵاوێكى برايانه..
خۆشحاڵم سڵاوى برايانه‌م پێشكه‌ش به جه‌نابتان بكه‌م و هيواى كامه‌رانى بۆ ئێوه و گه‌لى خۆشه‌ويستتان بخوازم، هيوادارم خۆتان و ته‌واوى هاوكارانتان هه‌ميشه له ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و به‌خششدا بن.
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هه‌موو گه‌لى عێراق، به‌تايبه‌تى دانيشتوانى خۆشه‌ويستى كورد، هه‌ستى قووڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه گه‌رمه ده‌رببڕم كه له خۆم و ياوهرانى منتان كرد، هه‌روه‌ها هيوادارم سڵاو و ڕێزم به جه‌نابی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى كوردستانى عێراق بگه‌يه‌نن. سوپاستان ده‌كه‌م كه خۆتان به‌شداريتان له نوێژ و قوداسه‌كه‌ماندا له ياريگاى فره‌نسۆ هه‌ريرى له هه‌ولێر كرد، ئه‌وه نيشانه‌ى گيانى تهبايى و لێبورده‌يى و برايه‌تى و مرۆييتانه.
ئه‌و ڕۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستم كرد ئه‌و فرهئايينى، فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه و جيهانيشه. ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی له عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌مووان و به‌تايبه‌تى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنێت كه وێڕاى هه‌موو جیاوازییه‌كانيش ده‌توانێت به پێكهوهيى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن هاوكار بێت له بنياتنانى ژيانى مه‌ده‌نى و پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى برايه‌تى و هاريكارى له‌پێناو چاكه و ئاشتى و گه‌شبوونى هيواى داهاتوويهكى باشتردا.
جه‌نابى سه‌رۆك،
ده‌مه‌وێت سوپاسگوزاريى ڕاستگۆيانهم ده‌رببڕم بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامتان داوه و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پێناو جێگيركردنى ئاشتيدا و هه‌موو ئه‌وه‌ى بۆ ئايين و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م و نهوهكانيش سوپاستان ده‌كه‌ن بۆ كارى باشتان له خزمه‌تى چاكه‌ى گشتيدا.
له خواى مه‌زن داواكارم پشتيوانى ئه‌ركه‌كانتان بێت و بۆ ڕيگه‌ى دانايى و دادگه‌رى و ڕاستى، ڕێنموونيتان بكات و ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وامتان پێببه‌خشێت.
پاپا فره‌نسيس
15ى ئازارى 2021
ڤاتيكان