گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: ئێران لەو پارە بێبەش دەکەین کە بۆ تێکدانی ناوچەکە بەکاریدەهێنێت

2019.06.07 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
پۆمپیۆ: ئێران لەو پارە بێبەش دەکەین کە بۆ تێکدانی ناوچەکە بەکاریدەهێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی پترۆکیمیاییەکانی ئێران سەپاند و وەزیرى دەرەوەى ئەمریکایش ڕایگەیاند، ئێران لەو پارە بێبەش دەکەن کە بۆ تێکدانی ناوچەکە بەکاریدەهێنێت. ئەمڕۆ هەینی، 7ی حوزەیرانی 2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتیشی، فشارە زۆرەکان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن و ڕێگەنادەن ئەو پارەیەی دەستى دەکەوێت لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بەکاریبهێنێت. سزاکانى ئەمریکا 39 کۆمپانیای پترۆکیمیایی و بریکارەکانی لە وڵاتانى دەرەوە کرتووەتە ئامانج، وەزارەتی گەنجینەداری ئەمریکا دەڵێت، کۆمپانیاکانى پترۆکیمیایی پارەیان بۆ سوپای پاسداران پەیدا کردووە.