گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندیی عێراق نرخی دۆلاری بۆ چەند ساڵی داهاتوو ئاشکرا کرد

2021.04.12 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندیی عێراق نرخی دۆلاری بۆ چەند ساڵی داهاتوو ئاشکرا کرد

ناس کورد-

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو چەند ساڵی داهاتوو هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلاردا ناکرێت و جەختی دەکاتەوە کە "بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هیچ زیانێکی نییە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسان شەمرانی لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندیی هەواڵیی نیشتمانی (12ی نیسانی 2021) وتی، "پەنامان نەبرد بۆ بەرزکردنەوەى قۆناغ بە قۆناغی نرخی دۆلار چونکە دەبووەهۆی داڕووخانێکی کارەساتبار لە نرخی دینار و بازاڕی تێک دەدا."

 

باسی لەوەشکردووە کە "سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشنیازی کرد نرخی هەر دۆلارێک بەرزبکەینەوە بۆ هەزار و 600 دینار" و دەڵێت، "نرخی دادپەروەرانەی هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە دوو هەزار و 400 دینار."