گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

100 پرسیار.. زانیاریی نوێ لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمان و حکومەت لەسەر لێبڕینى موچە

2021.04.12 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
100 پرسیار.. زانیاریی نوێ لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمان و حکومەت لەسەر لێبڕینى موچە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى شاندى هەرێم و پەرلەماندا 100 پرسیار لە شاندەکە کراوە لەبارەى دۆخى دارایی و لێبڕینى موچە و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆیان ڕوونبوویەوە کە لێبڕین بەردەوام دەبێت تا پارە لە بەغداوە دەگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لوقمان وەردى لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو پرسیارانەی کە کۆی فراکسیۆنەکان کردیان ١٠٠ پرسیاربوو کە ئاراستەی سەرۆکی تیمی دانوستانکار کرا و هەر 100 پرسیارەکەشی وەڵام درایەوە.

 

رونیشیکردەوە، پرسیارەکان بەگشتى تایبەت بوو بەوەى چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بەکوێ دەگات دوای ئەم رێککەوتنە ئایا لێبڕین بەردەوام دەبێت، چارەنووسی ئەو مووچانەی پێشتر پاشەکەوت کرا چی لێدێت، پرۆسەی چاکسازی پێویستە بەردەوامبێت، هەوڵی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بدرێت بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵ و پیشەسازی.

 

لوقمان وەردی باسى لەوەشکرد "کۆبوونەوەیەکی باش بوو بەشێوەیەکی گشتی بەڵام بڵێین خواستی ئێمە و ئامانجی هەرێمی کوردستان لەم رێککەوتنەدا هاتووەتە دی وانییە".

 

"رێککەوتنێکی هاوسەنگە نە هەرێمی کوردستان تیایدا براوەی سەد لە سەدە نە عێراقیش تیایدا براوەی سەد لەسەدە، نە هیچ لایه‌كیشمان دۆڕاوین تیایدا، دەتوانم بڵێم رێککەوتنێکە هەردوولامان تیایدا سەرکەوتووین و هاوسەنگە، بۆ قۆناغی ئێستا هەرێمی کوردستان دەتوانێت سوودی لێ ببینێت".

 

لەبارەی ئه‌وه‌ی ئایا لێبڕینی مووچه‌ی فەرمانبەران به‌رده‌وام ده‌بێت یان کۆتاییدێت، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسى لەوەکرد،وەزیری دارایی بە دیاریکراوی و بە روونی و رەوانی وەڵامی داونەتەوە، ئەگەر پارە لە بەغداوه‌ بێت ئەوا چاودەخشێننەوە بە مەسەلەی لێبڕینی موچە بەڵام لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووە.

 

 

لوقمان وەردی دەلێت شاندى هەرێم جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجی حکوومەتیش ئەولەویەت بۆ موچەیە بەڵام هیچ پارەیەکیان لە بەغداوه‌ پێ نەگەیشتووە، "بە مانایەکی دیکە تێیان گەیاندین کە بەڵێ ئەم مانگەش بە هەمان سیستمی پێشوو دەدرێت".