گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکانی ببینە

تەقەکەرێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

2021.04.12 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
تەقەکەرێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی سلیمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (12ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار (ع. ق. أ) لەدایکبووی 1997 لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 21ی چەك دەستگیر بکەن.

باس لەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیگراوە بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری (نیسان- پاترۆل).


پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبار لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەپێی ماددەکانی (446، 431، 482) و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

 

me_ga.php?id=3232

 

me_ga.php?id=3231