گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای قۆناغێکی نوێ دەکات

نێچیرڤان بارزانی بەغدا بە ’’قوڵایی ستراتیژیی هەرێم’’ دادەنێت

2021.04.12 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی بەغدا بە ’’قوڵایی ستراتیژیی هەرێم’’ دادەنێت

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى بەغدا بە قوڵایی ستراتیژی بۆ هەرێمى کوردستان دادەنێت و جەخت دەکاتەوە لەسەر کۆتاییهێنان بە "قۆناغى ڕاگوزەر و دەستپێکردنى قۆناغێکى نوێ."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى نێچیرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە سێیەم ڕۆژى سەردانەکەیدا هات بۆ بەغدا، کە تێیدا لەگەڵ سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو، هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراقى، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه‌.


بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان تاوتوێ كران.



نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ڕوانگه‌ى خۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق دووپات كرده‌وه‌ به‌وه‌ى پێويسته‌ هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه‌ ديدگه‌ و لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه‌ سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌مووان سوود له‌ هه‌ڵه‌ و ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن.



هەروەها به‌غداى به‌ قوڵاييى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌ قه‌ڵه‌م دا.



نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ده‌بێ كۆتايى به‌ قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له‌ وڵات ده‌ستپێ بكات كه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌نديى مرۆيى و سروشتيى عێراق، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به‌ هه‌موو عێراقييه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانى وه‌ربگرێته‌وه‌.



بەپێی راگەیەنراوەکە، سه‌ركرده‌ عێراقييه‌كانيش هاوڕاى نێچيرڤان بارزانى بوون كه‌ به‌ ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له‌ عێراق بكرێت و به‌ بوونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، بۆ ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌مواری یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ نموونه‌ هێنایه‌وه‌.