ناس کورد-
سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی سلێمانی رایگەیاند، وەکو دوا قۆناغی کارەکان ئەمڕۆ واژۆکانی بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین گەیەنراوەتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیار عومەر عەبدوڵا، سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی (12ی نیسانی 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، دوا قۆناغى کارەکانمان پێشکەشکردنی ئیمزاکانی (بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بوو بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا.
باسی لەوەشکردووە، چاوەڕانی وەڵامین، لە ئایندەدا کۆمسیۆن وەڵاممان دەداتەوە بۆ ئەوەی پرسی بەهەرێمکردنی ئەم دەڤەرە بخەنە ڕاپرسی گشتییەوە.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی نیسانی 2021 به‌یار عومه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بوه به‌رێژه‌ی 2%ی دهنگدارهكانی سلێمانی كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا رێژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكانیان گه‌یشتوه‌ته 10% و سه‌رجه‌م ئه‌و واژۆیانهش ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپرسی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی و ئاماژەی به‌وه‌شكرد، "له‌ئێستا به‌دواوه ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش له ده‌سته‌كه كاره‌كانی راده‌ستكردنی واژۆكان به‌كۆمسیۆن جێبه‌جێده‌كه‌ن، تاوه‌كو راپرسی ئه‌نجامبدات و سندوقی تایبه‌ت بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌سلێمانی دابنێت و هاوڵاتیان به‌شداری بكه‌ن بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگای سلێمانی". به‌یار عومه‌ر ڕاشیگەیاند، ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان دروستده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه و تیمێكی پارێزه‌ریان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌داواكاریه‌كانیان. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، به هه‌رێمكردنی سلێمانی تاكه رێگای رزگاربونی پارێزگای سلێمانیه، پێویستیشه په‌رله‌مانتارانی سلێمانی له په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بگێڕن.