گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نەخشەی هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردنی عێراق: گروپی چەكدار و ناوی نامۆی نوێ

2021.04.12 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەی هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردنی عێراق: گروپی چەكدار و ناوی نامۆی نوێ

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایانكرد هاوپەیمانێتییە نوێیەكانی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری داهاتوو هەندێكیان ناوی نامۆ و سەیریان هەیە و هەشیانە هی گروپە چەكدارەكانە، هەندێكیشان هی حیزبەكانی پێشووە بەناوی نوێوە بەشداری دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بۆ ئەلمەدای عێراقی ڕوونكردووەتەوە (12 نیسانی 2021) كە سەرۆك پەرلەمانەكانی ئێستا و پێشوو (حەلبوسی و نوجێفی و سەلیم جبوری) سەرۆك حكومەتەكان دابەش بوون بەسەر لیست و هاوپەیمانێتی جیاجیادا كە ژمارەیان تا ئێستا لە 40 پترە و 30 هاوپەیمانێتییان بەكردەیی مۆڵەتیان وەرگرتووە و ئەوانیتر سەرقاڵی رێوشوێنەكانن و پێكهاتەكانیان 250 حیزبە.

 

ئەوەشی تائێستا یەكلایی بووەتەوە هاوپەیمانێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان (سوننە) و عەمار حەكیمی هاوپەیمانێتی عراقیونە ( شیعە)، بەڵام هێشتا ئەوە یەكلا نەبووەتەوە كە ڕەوتی حیكمە بەناوی خۆی بەشداری دەكات ( 19 كورسی) یان بە (عراقیون) كە هاوپەیمانێتییەكە لە نزیكەی پەنجا كورسی و لایەنگری مستەفا كازمییە.

 

لەسەر ئاستی شیعەكان هاوپەیمانێتی بینا (عامری و مالیكی و هەندێ هێزی سوننە) جارێكیتر پێكەوە نابنەوە، چونكە فەتح (48 كورسی) بەجیا و دەوڵەتی یاسای مالیكی (25 كورسی) بەجیا خۆیان تۆمار كردووە، لەدەرەوەی ئەوانیش سەدرییەكان (54 كورسی) سوورن لەسەر ئەوەی بەتەنها بەشداری بكەن.

 

هەر لەناو شیعەكانیش ئەوە زانراوە كە هاوپەیمانێتییەك بەناوی (قادرون) پێكهێنراوە، سەر بە گروپی ئیمام مەهدی. هەروەها حیزبێك بەناوی متمانە راگەیەنراوە كە نزیكە لەدەوڵەتی یاسا و باوەڕ وەهایە واجیهەی مالیكی بێت.

 

لەسەر ئاستی هێزە سوننەكانیش گردبوونەوەیەكی نوێ بەناوی (العزم) تۆماركراوە كە خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات و سەلیم جبوری تێدایە لەگەڵ ڕاكان جبوری پارێزگاری ئێستای كەركوك.

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان موسەننا سامەڕایی هاوپەیمانێتییەكی دروستكردووە بەناوی (الصقور) كە لەناو سوننەكانی سەلاحەدین كاردەكات.

 

سەبارەت بەهێزە كوردییەكانیش ئەوەی تا ئێستا ئاشكراكراوە دانوستانی چڕی سەدرییەكان و پارتی و ڕەوتی حیكمە و یەكێتییە، بەشێوەیەكی گشتیش لە ئێستادا پارتی سەرپاڵی دروستكردنی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعەكان بەتایبەت پاش پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی 2021.