گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ سێیەم بەرزترین پەیکەرى مەسیح لە جیهاندا دروستدەکرێت

2021.04.12 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ سێیەم بەرزترین پەیکەرى مەسیح لە جیهاندا دروستدەکرێت

ناس کورد- 

بەرزترین پەیکەرى پێغەمبەر مەسیح لە بەڕازیل دروستدەکرێت کە دەکاتە سێیەمین بەرزترین پەیکەر لەجیهاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى بەڕازیل بڵاویانکردەوە، پەیکەرێکى نوێ بۆ پێغەمبەر مەسیح لە بەڕازیل دروستدەکرێت کە بەرزییەکەى لەبەرزیى پەیکەرە بەناوبانگەکەى شارى ڕیۆدى جانێرۆى ئەو وڵاتە بەرزترە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەیکەرە نوێیەکە دەکەوێتە شارى ئەنکانتادۆ و بەرزییەکەى 43 مەترە و سێیەم بەرزترین پەیکەرى مەسیحە لەجیهاندا.

 

هەر بەپێى میدیاکانى ئەو وڵاتە، لەسەرەتاى ساڵى 2019-ەوە دەستکراوە بە دروستکردنى و بەشێکی تەواو بووە.