ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە شارەکانى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم (12ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەت 1158 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون و 12 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١١)
١. پشکنین: (١١٠٠٤ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١١٥٨ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٤٦٠ چاکبوون)
٤. مردن: (١٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٩٥٦٩١ (٥٣٠١٥٥ هەولێر، ٣٣٢٢٩٦ سلێمانی، ٦٢٤٧٣٥ دهۆك، ٨٥٠٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣٣٤٢٨ (٤٥٢٩٥ هەولێر، ٣٨٩٣٩ سلێمانی، ٤٥٩٨٨ دهۆك، ٣٢٠٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٤٤٣٩ (٣٩٢٨٢ هەولێر، ٣٢٠١٩ سلێمانی، ٤٠١٥٥ دهۆك، ٢٩٨٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥١٩٠ (٤٩٦٧ هەولێر، ٥١٣٨ سلێمانی، ٥٠٠٦ دهۆك، ٧٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٩٩ (١٠٤٦ هەولێر، ١٧٨٢ سلێمانی، ٨٢٧ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی نیسان ٢٠٢١