گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ھۆشدارییەک لە تەندروستیی گەرمیانەوە

2021.04.12 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
ھۆشدارییەک لە تەندروستیی گەرمیانەوە

 ناس کورد-

بەڕێوەەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی توشبووانی کۆرۆنا لە سنورەکە و ڕایگەیاندم لەهەر 100 کەسێک کە پشکنین دەکات 12 کەسیان توشبووی کۆرۆنان، دەشڵێت، لە دوینێوە تا ئەمڕۆ پێنج توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان (دووشەممە 12ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئامارەکانی کۆرۆنا بە ڕادەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە %12، واتا لە ھەر 100 کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت 12 کەسیان توشبووی نەخۆشیەکەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردووە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (5) ھاووڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە داواکارین ھاووڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ئەم ڕێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت."