ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق ڕێنماییەکانى تایبەت بە مانگى ڕەمەزانى ئاشکرا کرد و بەگوێرەى رێنماییەکان قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیى پەیڕەو دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (12ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لەمانگى ڕەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیى لەکاتژمێر 7ى ئێوارەوە بۆ 5ى بەیانى پەیڕەودەکرێت.
رونیشیکردەوە، ڕۆژانى هەینى و شەممە قەدەغەى هاتووچۆى سەرتاسەرى پەیڕەودەکرێت.
تەمیمى ئاماژەى بەوە کرد کە لەکاتى پابەندنەبوونى هاووڵاتیان بە ڕێنماییەکان ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى و شەممە دەکرێتە قەدەغەى هاتووچۆى سەرتاسەرى.
لەبارەى چێشتخانەکانیش وەزیرى تەندروستى وتى "چێشتخانەکان لەو مانگەدا تەنها بۆیان هەیە خواردن لەشێوەى دیلیڤەرى پێشکەش بکەن.
هەروەها ڕێگە بە دەرمانخانە و نۆرینگەکان و فڕنى سەمون و نانەواخانە دەدرێت بەردەوام بن لە کارەکانیان.