گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندانەی ئاشکراکرد کە ڤاکسینی کۆرۆنای تێدایە

2021.04.12 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندانەی ئاشکراکرد کە ڤاکسینی کۆرۆنای تێدایە

ناس کورد-

تەندروستیی سلێمانی ئەو مەڵبەندە تەندروستیانەی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدایە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەشدەکات، ڕۆژانە 80 بۆ 100 هاووڵاتی بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەکوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (12ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، لە بەڕیوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی پێدانی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە و تیمەکانی کوتان ڕۆژانە (80 بۆ 100 ) هاوڵواتی لەچین و توێژە جیوازەکان بە (ڤاکسینی ئەسترازینیکا) دەکوتن.

 

داواشیکردووە، هاوڵواتییان سەردانی یەکێک لەم مەڵبەندە تەندروستیانە بکە بۆ کوتان بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و کەسانی دەوروبەریان.

 

تەندروستیی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندانەی تەندروستی ئاشکرا کردووە کە پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە مەڵبەندی تەندروستی  (شەهید شەماڵ) لە گەڕەکی مامۆستایان، مەڵبەندی تەندروستی (شەهید سەردار) لەگەڕەکی گۆیژە، مەڵبەندی تەندروستی (بەختیاری) لەگەڕەکی بەختیاری،  مەڵبەندی تەندروستی (شەهید ڕەفیقی حمەجان) لەگەڕەکی قالاوە، مەڵبەندی تەندروستی (شەهید ڕێباز) لە گەڕەکی بەکرەجۆ، مەڵبەندی تەندروستی ( زێڕینۆک ) لە گەڕەکی زێڕینۆک، مەڵبەندی تەندروستی ( ڕاپەڕینی نوێ) لەگەڕەکی ڕاپەڕین دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و پێکوتە بەکاربهێنن.