گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مێژوونوسێکى میسرى: بەڕۆژووبوون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام

2021.04.12 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
مێژوونوسێکى میسرى: بەڕۆژووبوون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام

ناس کورد- 

مێژوونوسێکی پسپۆڕ لە مێژووی میسڕى کۆن بەناوى وەسیم سیسى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، گەرچى ئایینى ئیسلام لەسەردەمى فیرعەونەکاندا دانەبەزیوە، بەڵام لەو سەردەمەدا خەڵکى 30 ڕۆژ بەڕۆژوو بوون و شەوى ( ليلة القدر)یان گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى (المصري لايت) لەزاری وەسیم سیسى بڵاویکردووەتەوە، پێغەمبەر ئیدریش یەکەم پەیامبەر بووە کە پەیامى ئاسمانى نەبووە، بەڵام خاوەن بڵاوکردنەوەى بیروباوەڕێک بووە پێوتراوە بیروباوەڕى پێنجینەى پەکتاپەرستى، هەر وەکو ئەو شایەتمانەى کە لەئیسلامدا هەیە وابووە.

 

ئەو مێژوونوسە میسرییە دەشڵێت، وشەى ڕۆژوو (صوم) وشەیەکى کۆنى میسرییە، بەواتاى (صاو) واتا خۆگرتن و (المیم) واتا لەشتێک، بە واتاى ڕۆژبوون لەشتێک.

 

سیسى لەسەر قسەکانى ئایەتێک دەکاتە بەڵگە کە دەفەرمووێت ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) بەواتاى ڕۆژووگرتن پێش هاتنى ئیسلام زانراوە و هەروەها بۆ ماوەى 30 ڕۆژیش بووە و لەبەرەبەیانەوە دەستى پێکردووە تاوەکو خۆرئاوا.

 

ئەو مێژونوسە میسرییە باسى لەوەشکردووە، لەدواى مانگى ڕەمەزانیشەوە گەورەترین جەژن هەبووە و پێوتراوە (شیش لام ربە) شیش و لامیش  بەواتاى ئاشتى و ربە بەواتاى مەزن و هەمووى پێکەوە بەواتاى جەژنى ئاشتى مەزن و ئەو جەژنەش بۆ ماوەى دوو ڕۆژ و شەوێک بووە.

 

بەوتەى سیسى (لیلە القدر) بەلاى میسرییە کۆنەکانەوە بەوشەى (یشیشلام ربە) هاتووە، بەواتاى قەدەر و قەدەریش بەواتاى ئەوەى هەموو مرۆڤێک بەشێکى هەیە، بەشێک لە ڕاڤەکارانیش دەڵێن قەدەر واتا چارەنوسى مرۆڤ لەداهات و تەمەن.