گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

توێژینەوە: ئەوانەی دەچنە بەر هەتاو مەترسی مردنیان بە كۆرۆنا كەمترە

2021.04.12 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوە: ئەوانەی دەچنە بەر هەتاو مەترسی مردنیان بە كۆرۆنا كەمترە

ناس کورد-

توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرای دەكات خەڵكی ناوچەكانی بەر هەتاو رێژەی مردنیان بە كۆرۆنا كەمترە لەناوچەكانیتر و شارەزایانیش ئەمە بۆ كاریگەری تیشكی سەروو وەنەوشەیی دەگێڕنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەكە زانكۆی ئەدنبەرەی بەریتانی ئامادەی كردووە و، "ناس كورد" راپۆرتەكەی دیوە ( 12 نیسانی 2021)، پوختەكەشی باس لەوە دەكات تیشكی سەروو وەنەوشەیی یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تەندروستی گشتی و دەبێتەهۆی پاراستن و بەرگری.

 

توێژینەوەكە كە لە گۆڤارێكی زانستیشدا بڵاوكراوەتەوە لەمانگی نیسان ئەنجام دراوە و دەلێت ئەوانەی خۆیان دەدەنە بەر هەتاوێك كە 95% تیشكی سەروو وەنەوشەیی بێت ئەگەری مردنیان بە كۆڤید 19 كەمترە لەوانەی كە كەمتر تیشكی هەتاویان بەردەكەوێت.

 

هەر بەپێی توێژینەوەكە تاقیكردنەوەكانی كاریگەریی تیشكی هەتاو لە كەمكردنەوەی مەترسی كۆڤید جگە لە ئینگلتەرە لە ئیتالیاش هەمان ئەنجامی بەدەستەوە داوە.