گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى کشتوکاڵ پڕۆژەیەکى بۆ خستنەسەر کارى سێ هەزار کەسى راگەیاند

2021.04.12 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کشتوکاڵ پڕۆژەیەکى بۆ خستنەسەر کارى سێ هەزار کەسى راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى خستنەسەر کارى سێ هەزار کەسى لە پڕۆژەیەکى وەزارەتەکەیان، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێم (12ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان  سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ مەبەستی لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا خۆشبەختانە  دروستکردنی سایلۆکان لە 85%ی کارەکانی تەواو بووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێ کە بەرهەمی جوتیارانی ئەم ساڵ وەربگیرێ، هەروەها کارگەکانی ئارد و ساوار و بروش و عەلەفی حەیوانی دەواجن و مەعکەرۆنی لە هەمان پرۆژە لە ئاستێکی زۆر باشدا بونیاد نراون.

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەى وەزارەتدا رونکراوەتەوە، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە هەر گرنگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کەلەسەر رووبەری 12000  هەزار و دووسەد دۆنم زەویدا، 20 سایلۆی گەورەی لە قۆناغی یەکەم لێ دروست کراوە، کە هەر سایلۆیەک توانای هەڵگرتنی 5000 پێنج هەزار تەن گەنمی هەیە، وەلە توانایدایە 3000 سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار، خۆشبەختانە لە مانگی حەوتدا یەکەمین وەجبەی ئاردی خۆماڵی کارگەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.