گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرێکی جیاوازە

بڕێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

2021.04.12 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
بڕێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

 ناس کورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری سینۆفارم بگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستیی هەرێم، ئەو بڕەی شەوی ڕابردوو گەیشتووە کە لە جۆری فایزەرە دوو هەزار و 70 ژەمە.

 

هاوکات، دوێنێ یەکشەممە بڕێکی دیکەی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق و بەشێکی پشکی هەرێمی کوردستانە، بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە پشکەکەی هەریم بگاتە هەرێم.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت،  تا ئێستا 51%ی ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوه‌ و داواش لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.