گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە؛ تەقینەوەیەک لە هەرێم ڕوودەدات

2021.04.12 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە؛ تەقینەوەیەک لە هەرێم ڕوودەدات

ناس کورد-

قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین بۆمبێک دەتەقێننەوە و هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر دەنگی تەقینەوەیان بیست نەترسن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، (ئاگاداری هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەکەین کە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە بەشێوەی تەقاندنەوە لەنزیک پێنجوێن لەناودەبرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەتان بیست جێگای ترس نەبێت بۆتان."