گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵمەتە پێشوەختەكانی هەڵبژاردنی توركیا: دابەشكردنی پیاز و پەتاتە لە ڕەمەزان

2021.04.12 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵمەتە پێشوەختەكانی هەڵبژاردنی توركیا: دابەشكردنی پیاز و پەتاتە لە ڕەمەزان

ناس کورد-

پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند پیاز و پەتاتە و برنج بەخۆڕایی دابەش دەكەن بەسەر هەژاراندا چالاكە توركەكان هاشتاگێكیان بڵاوكردەوە بەناوی  GayretineŞahidizErdogan# (ئێمە شایەتی هەوڵەكانی ئەردۆغانین) هەندێكیتریش دەپرسن: ئایا كاتی هەڵبژاردن نزیكە؟ .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند 200 هەزار تۆن پەتاتە و 250 هەزار تۆن پیاز و 750 هەزار برنجیان لە جوتیاران كڕیوە بۆ دابەشكردنی بەسەر هەژاران، ئەم هەنگاوەش لە لەكاتێكدایە كە وادەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا بەرەو نزیكبوونەوە دەچێت بەپێی ئاماژە بەردەستەكان.

 

ئەم هەنگاوەی حكومەتی توركیا پاش ئەوە هات كە جوتیاران سكاڵای ئەوە دەكەن ناتوانن بەرهەمەكەیان لە بازاڕدا ساغ بكەنەوە بەهۆی هەژموونی هاوردە و قەیرانەكانی كۆرۆناوە.

 

هەرچەندە وادەی دیاریكراوی هەڵبژاردن 2024 دەكات بەڵام چاودێران پێیانوایە بەر لەوادەی خۆی ئەنجام دەدرێت و حكومەتیش ئەوە ڕەت دەكاتەوە.