گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی داهاتوو

سەركردەیەكی عراقیون: بۆ هاوپەیمانێتی لە یەكێتی نزیكین و لەگەڵ پارتی پێ ناچێت

2021.04.12 - 00:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەركردەیەكی عراقیون: بۆ هاوپەیمانێتی لە یەكێتی نزیكین و لەگەڵ پارتی پێ ناچێت

ناس كورد_

یوسف كیلاب ئەندامی دەستەی سەركردایەتی هاوپەیمانێتی عراقیون بە رێبەرایەتی عەممار حەكیم رایگەیاند بۆ هاوپەیمانێتی قسەیان لەگەڵ پارتی و یەكێتیش كردووە، بەڵام لەگەڵ یەكێتی زیاتر نزیكن و بۆ پارتی پێ ناچێت بگەنە ئەنجام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف كیلابی لە مێزگردێكی ئۆن لایندا لە كڵەب هاوس كە "ناس كورد" بەشداریی تێدا كردووە (11 نیسانی 2021) باسی لەوەكرد، هاوپەیمانێتی ئەوان لە ڕەوتی حیكمە و نزیكەی 15 پەرلەمانتاری سەربەخۆی شیعە پێكدێت و وتی هیچ كات ئەگەری ئەوە نییە جەماوەری سوننە دەنگ بدەن بە كاندید و لیستی شیعە و بەپێچەوانەشەوە بەڵام ئەو هاوپەیمانێتیانەی خراونەتەڕوو، زیاتر بۆ پاش هەڵبژاردنە.

 

لەبارەی هەنگاوی داهاتوویان لەگەڵ لیستە كوردییەكان، كیلابی ڕوونیكردەوە لەگەڵ پارتی و یەكێتیش قسەیان كردووە، بەڵام لەگەڵ یەكێتی نزیكترن و بۆ پارتی پێ ناچێت بگەنە ئەنجام. هەروەها وتیشی "هاوپەیمانێتی هیوا لەپێكهاتەی خۆیاندا ئەوانیش فرەجۆرن و یەك ئاراستە نین".

 

یوسف كیلابی كە خۆی بە نوێنەری حەشد ناساند، بەرگری زۆریشی لەو لێدوانەی كرد كە تێیدا ستایشی محەمەد حەلبوسی كردبوو  وتی "لەدانیشتنێكی نافەرمی و عەشایەری و بۆ موجامەلە و ستایشی ئەو ئاوەدانییە بووە لە ئەنبارو فەلوجە كردوویەتی".

 

یوسف كیلابی جەختی لەوەشكردوە هێشتا سوورە لەسەر پیشكەشكردنی پرساندنی وەزیری دارایی لەسەر نرخی دۆلار و رێكارەكانی تەواوكردووە، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتی خۆی وتوویانە " با بكەوێتە پاش پەسەندكردنی بودجەی 2021".