گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى ڕوسیا ئیدانەى هەوڵەکانى ئەمریکا دەکات بۆ دوورخستنەوەى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان

2019.06.07 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى ڕوسیا ئیدانەى هەوڵەکانى ئەمریکا دەکات بۆ دوورخستنەوەى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى ڕوسیا ئیدانەى هەوڵەکانى ئەمریکاى کرد بۆ دوورخستنەوەى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان بە تۆمەتى سیخوڕیکردن، بەپێویستیشى زانى چاو بە ڕۆڵى دۆلارى ئەمریکیدا بخشێندرێتەوە. . فلادیمیر پۆتن، سەرۆکى ڕوسیا دژایەتى خۆى بۆ بڕیارى هەوڵەکانى ئەمریکا دەربڕى کە بە نیازن کۆمپانیاى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان دووربخەنەوە بە تۆمەتى سیخوڕیکردن، ئاماژەى بەوەشکرد: "پێویستە چاو بە ڕۆڵى دۆلارى ئەمریکیدا بخشێنینەوە لەبارەى کاریگەرییەکانى لەسەر بازاڕەکانى جیهان، چونکە گۆڕانکارى گەورە ڕویانداوە لە سیستمى دارایی جیهاندا". . پۆتن باسیلەوەشکرد، ئەوەى دەبیندرێت ئەو خۆسەپاندنەى ئەمریکا بەسەر وڵاتانى دیکەدا واتاى جەنگى ئابورى و جەنگێکى ڕاستەقینەیە لەگەڵ وڵاتان. . ئەم وتانەى سەرۆکى ڕوسیا پاش ئەوەهات کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا سەرۆکى چین و ڕوسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، دژى سزاکانى ئەمریکان لەسەر ئێران و داوایان لە ئێران و وڵاتانى نێو ڕێککەوتنى ئەتۆمى کردووە کە پابەندى ڕێککەوتنەکەیان بن. . .