گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دژە تيرۆرى عێراق: تەنها لە پرۆسەيەكدا شانەيەكى 42 كەسیمان لەناوبرد 

2021.04.11 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تيرۆرى عێراق: تەنها لە پرۆسەيەكدا شانەيەكى 42 كەسیمان لەناوبرد 

ناس کورد- 

سەرۆكى دەزگاى دژە تيرۆرى عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا چەندين پرۆسەى تايبەتيان ئەنجامداوە لەنێوانياندا لەناوبردنى ولايەتى ديجلەى تيرۆرستى كە لە 42 چەكدار پێكهاتبوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولوەهاب ساعدى، سەرۆكى دەزگاى دژە تيرۆرى عێراق (11ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييەى وت، دەزگاكە بەشێوەيەكى زانستى و پراكتيكى كار دەكات و كۆنگرەى يەكەمى دەزگاكە ڕۆژى شەممەى رابردوو بە ئامادەبونى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيران دەستى پێكرد.

 

ڕونيشيكردەوە، لە كۆنگرەكەدا چەندين توێژينەوەى ناوخۆيى و عەرەبى و نێودەوڵەتى تاووتوێ كران، دەتوانرێت دەرئەنجامەكانى جێبەجێبكرێت و ئامانجى سەرەكى بريتييە لە ڕەخساندنى ژينگەيەكى ئارام لە عێراقدا كە سەقامگير بێت و خاڵى بێت لە تيرۆر.

 

ساعدى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا جەختيلەوەكردووەتەوە، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا چەندين پرۆسە ئەنجام دراون، لە نێوياندا پرۆسەى لەناوبردنى ولايەتى ديجلەى تيرۆرستى كە لە 42 تيرۆرست پێكهاتبوون، پرۆسەكانيش بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنى تيرۆر بە تەواوەتى.